zagros news agency

موحەمەد سەڵاح بووە باشترینی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ

موحەمەد سەڵاحی میسری یاریزانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی 2024-2025 بباتەوە و گرەوی ئەم خەڵاتە لە ڕکابەرەکانی دیکەی بباتەوە،کە سەڵاح ئەم وەرزە ئاستێکی نموونەیی لەگەڵ ڕێدز پێشکەش کردوە و پێش چەند هەفتەیەکیش لەکۆتایی هاتنی خولەکە نازناوی ئەم وەرزەیان یەکلایی کردەوە.

ئەم وەرزە سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپول لە پریمەرلیگ خاوەنی 28 گۆڵە و 18 ئەسیستی هەیە،کە ئەمە ڕیکۆردی مێژووییە و سەڵاح توانی بگاتەوە ئاستی ئەفسانەکانی پریمەرلیگ و ئالان شیرەر تێپەڕێنێت،کە سەڵاح یاریەکی ماوە بۆ شکاندنی ڕیکۆردی زیاتر لەگەڵ لیڤەرپول لەخولەکەدا.

سەڵاح بووە تاکە یاریزانی ئەفریقی و عەرەبی بەشداری کردبێ لە 46 گۆڵ لە خولەکە،کە ئاستەکەی سەڵاح لەم وەرزەدا دەیکاتە ناوێک لەنێو ناوەکانی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆندۆر و زەبێستی ئەم ساڵ و لە ڕکابەریدا دەبێت لەگەڵ یاریزانانی تر بۆبەدەستهێنانی خەڵاتە تاکە کەسیەکانی جیهان.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان سزای توندی یانەی شەقڵاوە دەدات

یاسین

ڕیاڵ مەدرید شوێنگرەوەی کۆرتوا دیاری دەکات

یاسین

گرێبەستی ئاراوخۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە کۆتایی دێت

یاسین