zagros news agency

ئامۆریم کارێکی شەرمەزارکەری لەگەڵ گاڕناچۆ کردوە

 

سەرچاوەکانی هەواڵ ئەمڕۆ ڕایانگەیاند ڕۆبن ئامۆریمی ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ستاف و یاریزانانی یانەی مان یونایتد بە شێوەیەکی ئاشکرا ڕووی دەمی لە گاڕناچۆ کردوە و چەند قسەیەکی توندی بەرامبەر کردوە.

ئامۆریم لەکۆبوونەوەکەدا بە گاڕناچۆی وتووە”دەتوانی ئێرە جێبێڵی ئەگەر هەتا لەسەر ئەو قسە و کردارانەت ناڕازی بیت و دەتوانیت لە یانەکەمان بڕۆیت”،کە دوای ئەو قسانە گاڕناچۆ زۆر پەست بووە و بڕیاری یەکجاری جێهێشتنی یانەکەی داوە.

 

ئەم قسانەی ئامۆریم دوای ئەوە دێت،کە یاریزانەکە بەر لە کۆتا یاری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ ستۆریەکی لە ئینستاگرام دانا بوو نووسی بووی”کۆتا یاری”،ئەمەش پاڵنەرێکی گەورە بوو بۆ ئەو قسانەی ڕاهێنەرەکە،لەکاتێکیشدا یاریزانەکە زۆر ناڕازیە لەم حاڵەی یانەی مانچێستەر یونایتد.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید کاتی زیاتر دەداتە ڕۆدیگەر

یاسین

بیلینگهام لەسەر دەنگۆی لیڤەرپوول: کاتێک ڕیال مەدرید لە دەرگا دەدات، هەموو ماڵەکان دەلەرزێنێت

یاسین

جامی یۆرۆ.. تورکیا شکستی بە نەمسا هێناو گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین