zagros news agency

گارسیا و بارسا زۆر لە یەکتر نزیکن

 

لەم سەر لە ئێوارەیەدا فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی گۆمەکەی سلۆقاند و لە بڵاوکراوەیەکیدا ڕایگەیاند،کە یانەی بارسێلۆنا لە گرێبەست کردن لەگەڵ خوان گارسیای گۆڵپارێزی یانەی ئیسپانیۆل گەشتۆتە خاڵێکی باش و ڕێککەوتنی کۆتایی نزیکە.

 

ئەم هەوڵەی بارسا دوای چەندان هەوڵی تر دێت بۆ گواستنەوەی گارسیا،کە گۆڵپارێزەکە بارسێلۆنای ڕەتکردبۆوە بەڵام بلوگرانە لەهەوڵدان نەکەوتووە و دەیەوێت بەهەر نرخێک بێت بیگوازێتەوە ڕیزەکانی و ڕکابەرایەتیەکە لەگەڵ یانەکانی ئینگلتەڕا.

 

گارسیا بەهۆی ئاستە خەیاڵیەکەیەوە بۆتە ئامانجی یانە گەورەکانی ئەوروپا و بەپێی قسەکانی ڕۆمانۆ ئێستا باسێلۆنا لەهەمووان نزیکترە بۆ بۆند کردن لەگەڵ گارسیای تەمەن 24 ساڵ.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چارەنووسی ئێندریک لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ناڕوونە

یاسین

ریاڵ مەدرید دەستبەرداری گۆنزالۆ گارسیا نابێت

یاسین

نوێترین زانیاریەکان لەبارەی دۆخی تەندروستی ڕۆبێرتۆ کارلۆس

یاسین