zagros news agency

مان سیتی پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

 

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی پێکانی “ماتیۆ کۆڤاسیچ”ی کڕواتی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی تیپەکەی ڕادەگەیەنێت و بەو هۆیەوەش یاریزانەکە ناتوانێت بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکات لەگەڵ سیتیزن.

 

بەگوێرەی بەیاننامەکەی مان سیتی پێکانەکەی کۆڤاسیچ لە پاژنەی پێیەتی و یاریزانەکە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی 3 مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

 

کۆڤاسیچ بەهۆی پێکانەکەیەوە دەبێتە قوربانیەکی تر،کە ناتوانێت بەشداری مۆندیالی یانەکان بکات،کە قەرارە لە 15ی ئەم مانگە بۆ یەکەمین جار بە سیستەمێکی نوێوە لە ئەمریکا بەڕێوە بچێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی ئارسناڵ

یاسین

ئامانجی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهێزکردنی پێگەی بەرگرییە

یاسین

گۆڵپارێزی ئینتەرمیلان پیاوێکی بەتەمەن دەکوژێت

یاسین