zagros news agency

هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی ئارسناڵ

 

میکێل ئارتێتا ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵ سوپرایزێکی شۆککەری بۆ هاندەران ئاشکرا کرد دوای ئەوەی ماوەی ئامادەنەبوونی بوکایۆ ساکای یاریزانە ئینگلیزیەکەی ڕاگەیاند.
دوای بردنەوەی ئارسناڵ لە ئیپسویچ تاون کە ڕۆژی هەینی لە گەڕی ١٨ی خولی ئینگلیزی بە ئەنجامی ١-٠ بردەوە، ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە باسی لە دۆخی ساکا کرد.
ئارتێتا لە بەیاننامەکانی سکای سپۆرتدا پشتڕاستی کردەوە و وتی: ساکا دوای پێکانەکەی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، بۆیە بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
دوای ئەوەی هەواڵەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە ساکا دەتوانێت نزیکەی چوار هەفتە لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، ئارتێتا وتی: بەهۆی پێکانەوە تیپەکە زیاتر لە دوو مانگ یاریزانەکەی بێبەش دەکات، بە تەواوی نازانم تا چەند لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

میسڕ سکاڵایەک لەدژی ناوبژیوانی یارییەکەی بەرامبەر ئەرجەنتین تۆمار دەکات

sarkar

بەفەرمی ئارسێناڵ بۆندێکی نوێی ڕاگەیاند

یاسین

هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

یاسین