zagros news agency

لێدوانەکانی تێر شتیگن بیرۆکەی گرێبەستی گارسیای گۆڕی

 

دوێنێ تێر شتیگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنا ڕایگەیاند، لە وەرزی داهاتووش وەک گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی یەکەمی بارسا دەمێنێتەوە و ئیناکی پێنا جێگرەوەی دەبێت. قسەکانی سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی خوان گارسیا لە یانەی ئیسپانیۆل پشتگوێ خست.

لێدوانەکانی تێر شتیگن گەیشتە خوان گارسیا، ئەمەش بیرۆکەکانی گۆڕی، چونکە پێشتر لەگەڵ یانەکە ڕێککەوتبوون بۆ ئەوەی لەم هاوینە پەیوەندی بەو یاریزانە بکات.

گارسیا پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە گرەوەکەی بارسێلۆنا چەندە جددییە لەسەری، هەروەها ئایا گرەوەکە تەواو بووە یان یانەکە هیچ گەرەنتییەکی بۆ ناکات سەبارەت بە پێگەی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی یەکەم لە پڕۆژەی داهاتوودا.

هەواڵی پەیوەندیدار

مۆرینهۆ چاوی لە ئەستێرەیەکی بایرن میونشنە

یاسین

کارڤاخال لە لێدوانێکدا لەسەر بڕیارەکەی ڕیال مەدرید: باشترین یانەی جیهان

یاسین

یاری دۆستانە.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

یاسین