سەرچاوەکانی هەواڵ ئەمڕۆ هەوڵی گواستنەوەی بەهرەمەندێکی یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندیان لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە درکاند،کە ڕیاڵ بەوپەڕی حەزەوە دەیەوێت یاریزانی مەغریبی(عبداللە ئۆزان) بگوازێتەوە ڕیزەکانی تیپەکە بۆ برەودان بە داهاتووی.
سەرچاوەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردوە ڕیاڵ مەدرید دەمێکە کەوتۆتە گفتوگۆ لەگەڵ یانەی ئەیاکس تاکو گرێبەست بکات لەگەڵ ئۆزان،بەڵام یانە هۆڵەندیەکە سوورە لەسەر مانەوەی یاریزانەکە،چونکە پێی وایە ئەستێرەی داهاتووی تیپەکەیانە
ئۆزان یاریزانی هێڵی ناوەندە و دەتوانێ وەکو هێرشبەریش یاری بکات و ئێستا سەرکردایەتی هەڵبژاردەی لاوانی مەغریب دەکات و لەگەڵ ئەیاکسیش لەتیپی خوار 19 ساڵاندا ئاستێکی نموونەیی پێشکەش دەکات،کە لەکۆی 4 یاری 3 گۆڵی تۆمار کردوە.
“سەرکار ڕێبوار”

