لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بەخێرهاتنی (پیتەر سوچیچ) کڕواتی و یاریزانی پێشووی دینامۆ زەگربی کڕواتی کرد،کە ئەمە دەبێتە بۆندێکی تری نیرازوری بەبێ ڕاهێنەر لەم گواستنەوەیەدا.
سوچیچ وەرزی لە ڕابردوو لەگەڵ دینامۆ بە ئاستێکی بەرز دەرکەوت و 7 گۆڵ و 4 ئەسیستی هەبوو،بۆندی یاریزانەکەش بە بەهای 21 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ پاداشتی دارایی لەکاتی دەستکەوت و نازناوی بەکۆمەڵ و تاکەکەسی لەگەڵ ئینتەردا.
لەلایەکی تریشەوە ئینتەر ئێستا بەدوای ڕاهێنەرێکی نوێدا دەگەڕێی و ئەوەش ئاشکرا بووە ئینتەر لەگەڵ (سیسک فابریگاس)ی ڕاهێنەری یانەی کۆمۆ لە گفتوگۆیە و دەگوترێت فابریگاس نزیکترین کەسە بۆ وەرگرتنی ئەریکی ڕاهێنەرایەتی یانەی ئینتەر میلان.
“سەرکار ڕێبوار”

