zagros news agency

مۆدریچ قسە لەسەر یانەی داهاتووی دەکات

لۆکا مۆدریچی کڕواتی و ئەستێرەی هەڵبژاردەی کڕواتیا و یانەی ڕیاڵ مەدرید لە نوێترین لێدوانیدا دەربارەی یانەی داهاتووی وتی”من چاوم لەسەر ئێستای خۆمە و دەمەوێت کارەکانم باشتر بکەم لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی کڕواتیا و نامەوێت بیر کردنەوەکانم زیاتر بڕوات لە ئێستادا”.

 

سەبارەت بە دەنگۆکانی چوونی مۆدریچ بۆ یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی یاریزانەکە وتی”دەنگۆکانی بازاڕی گواستنەوە بابەتێک ئێمەی یاریزان ناتوانین خۆمان لێی دەرباز بکەین بەڵام ئەوانە کاریگەری لەسەر من نییە و ئامانجی نوێم هەیە لەگەڵ تیپەکەی خۆم”.

 

هەر چەندە ڕۆیشتنی مۆدریچ لە یانەی ڕیاڵ مەدرید یەکلایی بۆتەوە و یانەکەش بە فەرمی ڕایگەیاندوە یاریزانەکە لەدوای مۆندیالی یانەکان تیپەکە جێـدەهێڵێـت بەڵام هەتا ئێستا هیچ شتێک یەکلایی نەبۆتەوە سەبارەت بە یانەی داهاتووی مۆدریچی تەمەن 39 ساڵ.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیمار : فشارم لەسەر مەکەن

یاسین

بەرشەلۆنە تۆڵەی خۆی لە جیرۆنا دەکاتەوە

یاسین

ساوسگەیت دەستبەرداری پۆستەکەی بوو ماڵئاوایی کرد

یاسین