فرانکۆ ماسترانتونۆی ئەستێرەی یانەی ڕیڤەر پلێت نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی ڕیال مەدریدەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە خۆرخی بریتۆ سەرۆکی یانە ئەرجەنتینییەکە دڵنیایی دەدات کە یاریزانەکە نزیکە لە ڕۆیشتنی ڕیال مەدرید.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ESPN، بریتۆ دانی بەوەدانا کە بڕگەیەک لە گرێبەستی یاریزانەکەدا ڕێگەی پێدەدات بە خۆڕایی بڕوات و ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر یاریزانەکە بڕیاریدا ئەو بڕگەیە بەکاربهێنێت، ئەوا زۆر شت نییە کە ئێمە بتوانین بیکەین.
بریتۆ ناڕەزایی خۆی لە بەشی 45 ملیۆن یۆرۆ دەربڕی، بە بەراورد بە توانای ماسترانتونۆ بە کەمی دەزانێت، کە بە “یەکێک لە باشترین بەهرەمەندەکانی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە دەیەکانی ڕابردوودا” وەسفی کردووە.

