zagros news agency

دوایین پێشهاتەکانی گواستنەوەی تیۆ هێرناندێز لەلایەن ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پێشکەوتنی بەرچاویان لە دانوستانەکان بۆ گواستنەوەی تیۆ هێرناندێزی یاریزانی میلان بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاشکرا کردووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەنووس ماتیۆ مۆرێتۆ، هێرناندێز لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی شەخسی سەبارەت بە مەرجەکانی گرێبەستی گواستنەوەی.
مۆرێتۆ هەروەها ڕایگەیاندووە، یاریزانەکە ڕەزامەندی دەربڕیوە پەیوەندی بە لۆس ڕۆخیبلانکۆسەوە بکات، ئەمەش هەنگاوێکی بەرچاوە بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە.

بەڵام گەورەترین تەحەددا هێشتا گەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و میلان سەبارەت بە بەهای دارایی گرێبەستەکە،پێشبینی دەکرێت دانوستانەکانی نێوان هەردوو یانە تەنانەت دوای جامی جیهانی یانەکان بەردەوام بن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە گەیشتن بە سازش لەسەر کرێی گواستنەوەکان ڕەنگە ماوەیەکی زۆری پێبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپول و موحەمەد سەڵاح ڕیکۆردێکی نوێیان تۆمارکرد

یاسین

ریال مەدرید چاوی لە ئەستێرەیەکی دیکەیە

یاسین

سوپرایزێکی نوێ سەبارەت بە چارەنووسی گواردیۆلا لەگەڵ سیتی

یاسین