zagros news agency

تیانی ڕیندەرز بووە یاریزانی مانچستەر سیتیی

 

مانچستەر سیتی بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ، یاریزانی ناوەڕاستی یانەی هۆڵەندی رایگەیاند.
ئەو یاریزانە وەرزێکی ناوازەی لەگەڵ میلان بەسەربرد، لە کۆی 55 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 16 گۆڵی تۆمارکرد و 4 ئەسیستیشی تۆمارکرد.

دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی ڕاگەیاند، تیانی ڕایگەیاند، زۆر دڵخۆشم کە پەیوەندیم بە مان سیتیەوە کردووە، یانەکە یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان، کۆمەڵێک یاریزانی خەیاڵی و ڕاهێنەرێکیش کە بە یەکێک لە گەورەترینەکانی مێژووی یارییەکە دادەنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، یاریکردن لە خولی نایابی ئینگلیزی هەمیشە یەکێک بووە لە خەونەکانم، خولێکی گەورەیە کە ژیانی وەرزشی گەورەی زۆرێک لە یاریزانە هۆڵەندییەکانی بەخۆیەوە بینیوە، هیوادارم بەردەوام بم لەسەر ئەو نەریتە و لێرەدا جێپەنجەی خۆم بەجێبهێڵم.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنچیلۆتی: ڕایۆ ڤالیکانۆ ئاستێکی باشی هەیە

یاسین

مباپێ داوای پارەیەکی خەیاڵی وەکو قەرەبوو لە پاریس سانجێرمان دەکات

یاسین

دێمبلێ چی دەڵێت دەربارەی لامین یامال

یاسین