zagros news agency

مووچەی لیڤاندۆڤسکی قەیرانەکانی بەرشەلۆنە زیاد دەکات

 

ڕۆژنامەنووس ئیڤان سان ئەنتۆنیۆ ئاشکرایکرد، ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی لەم وەرزەدا مووچەیەکی زۆری وەرگرتووە، جگە لەوەی 800 هەزار یۆرۆی پاداشت وەرگرتووە.

مووچەی لیڤاندۆڤسکی بە یەکێک لە بەرزترین مووچەکانی تیپەکە دادەنرێت، ئەمەش نوێنەرایەتی قەیرانێکی ڕاستەقینە دەکات بۆ یانە کەتەلۆنییەکە و وێناکردنی پێکهاتە ئابوورییە کەموکوڕییەکانە، کە نەیتوانیوە هاوسەنگی لە پێوەرەکانی مووچەی هەندێک یاریزاندا دروست بکات، لەوانە لیڤاندۆڤسکی، فرێنکی دی یۆنگ، فاتی، و لە دوایین جاردا لامین یامال.

بەهۆی ئەو جۆرە بڕیارانەوە ڕەوشی ئابوری بەرشەلۆنە بەرەو باشبوون ناچێت. بەڵگەکان بریتین لە بێتوانایی یانەکە لە بەدەستهێنانی ڕێژەی 1:1 کە بتوانێت یاریزانەکانی تۆمار بکات و گرێبەستەکانی کۆتایی پێبهێنێت بەبێ ئەوەی چاوەڕێی بکات و دوابخات. ئەمەش تەنها تا ئەو کاتە بەردەوام دەبێت کە هەڵەکانی ئێستا بەردەوام بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆما سەرسەختانە دێربی پایتەختی ئیتاڵیای بردەوە لە لازیۆ و کارەسات لە یاریەکەش ڕوویدا

یاسین

بایرن میونشن داوای یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد دەکات

یاسین

ئارتێتا سەرسامی بەهرەدارێکی بروسیا دۆرتمۆندە

یاسین