zagros news agency

بارسێلۆنا دوا هەلی پێریسیچە

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئیڤان پێریشیچ ئەستێرەی کرواتی پێی وایە گواستنەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەتوانێت هەلێکی باشتری پێبدات بۆ ئەوەی لە مۆندیالی ٢٠٢٦ بۆ هەڵبژاردەکەی یاری بکات.

گرێبەستەکەی پێریشیچ لەگەڵ ئایندهۆڤن لە کۆتایی ئەم مانگەدا کۆتایی دێت و ئەگەر هانسی فلیک رەزامەندی بدات، گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە بەخۆڕایی دەبێت.

شایانی باسە کە پێریشیچ پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هانسی فلیکی ڕاهێنەر هەیە لەو کاتەوەی کە پێکەوە بوون لەگەڵ بایرن میونشن، ئەمەش دەتوانێت بەشداری بکات لە گواستنەوەی ئەگەری لەم هاوینەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کارێراس کۆتایی بە دەنگۆکان هێنا

ahamd.luqman

یاریگای یاری کۆتایی جامی عێراق دیاری کرا

یاسین

نێوانی ڕیاڵ مەدرید و ڕۆدیگێر یەکلایی بۆوە

یاسین