zagros news agency

گەڕانەوەی مباپێ بۆ پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید دوادەکەوێت

 

ڕادیۆی کادینا سێر ئاشکرایکرد پلانی هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید بۆ جامی جیهانی یانەکان کاریگەری لەسەر بووە، دوای ئەوەی کیلیان مباپێ بەهۆی هەوکردنی توندی گەدە و ڕیخۆڵە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو لەکاتی مانەوەی لە ئەمریکا.

ئەم دۆخە پلانەکانی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر خستووەتە ژێر گومانەوە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی ئەندریک کە بەهەمان شێوە پێکانەکەی هەیە. ئەمەش وایکرد ئەستێرەی لاو گۆنزالۆ گارسیا پێشەنگی هێرشبردن بێت، لەوێدا درەوشایەوە و گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی بەرامبەر هیلال تۆمارکرد.

هەرچەندە ئەمڕۆ پێنجشەممە مباپێ لە نەخۆشخانە هاتە دەرەوە، بەڵام گەڕانەوەی بۆ یاریکردن بە وریاییەوە و وردە وردە دەبێت، واتە لە یاریی داهاتووی ڕیال مەدرید بەرامبەر پاچوکا و هەروەها لە یارییەکەی بەرامبەر سالزبۆرگ لە قۆناغی سێیەمدا دووردەکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە بەردەوامە لە ڕاماڵینی یانەکان

یاسین

لە سێریا ئەی ساسۆلۆ میلانی ڕاگرت

یاسین

نەیمار چاوی لەوەیە لەگەڵ لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز یەکبگرێتەوە

یاسین