zagros news agency

ئیسپانیا دەیەوێت میوانداری مۆندیالی داهاتوو بکات

 

ڕافایل لۆزان سەرۆکی فیدراسۆنی ئیسپانیا لەبەردەم ڕاگەیاندنەکاندا چەند ڕاستیەکی ئاشکرا کرد سەبارە بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ (جیانی ئینفانتینۆ)ی سەرۆکی فیفا،کە بە کۆبونەوەیەکی پڕ بەرهەم و دۆستانە ناوی برد.

لۆزان وتی” دەمانەوێت بۆ مۆندیالی داهاتووی یانەکان ئێمە میوانداربین،چونکە ماوەیەکی زۆرە ئیسپانیا میوانداری پاڵەوانیەتی ئاوا گەورەی نەکردوە و 12 بۆ 15 یاریگاش پێویست بێت ئیسپانیا دەتوانێت بە باشترین شێوە پاڵەوانەتیەکە لەخۆ بگرێت”.

وە لۆزان دەربارەی ئەم مۆندیالە وتی سەرەتاکان هەمیشە قورسن بەتایبەت،کە مۆندیال لە وڵاتێکی گەورەی وەکو ئەمریکا بەڕێوەدەچێت زەحمەت،بەڵام ئێمە دەمانەوێت مۆندیالی داهاتوو بەهەموو شێوەیەک کار بکەین بۆ زیاتر بەرەو پێش بردنی پاڵەوانەتیەکە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمی ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دیاریکرا

sarkar

مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە ڕیاڵ مەدرید

sarkar

کریستیانۆ:وازهێنانم لە تۆپی پێ زۆری نەماوە

یاسین