ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە نوێترین بڵاو کراوەیدا ڕایگەیاند،کە گفتۆگۆکانی نێوان یانەی ڕیاڵ مەدرید و بێنفیکای پرتوگالی وەستاوە سەبارەت بە گواستنەوەی ئەستێرەی لاوی بەرگری بێنفیکا(ئەلڤارۆ کارێراسی) بەڵام ئەو وەستانە بە شێوەیەکی کاتیە و دوای مۆندیالی یانەکان گفتوگۆکان دەست پێدەکەنەوە.
هۆکاری وەستانی گفتوگۆی گواستنەوەی کارێراس دەگەڕێتەوە بۆ لێکترازانێک لەنێوان هەردوو یانە لەسەر چەند خاڵێکە،بەڵام مارکا دەڵێت یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە هەر شێوازێک بێت ئەو بەرگریکارە بگوازێتەوە ڕیزەکانی.
بێهیـوایی چابی ئاڵۆنسۆی ڕاهێنەر سەبارەت بە هێڵی بەرگری تیپەکەی ناشاردرێتەوە لەگەڵ هەبوونی مێندی و فران گارسیا بەڵام هێشتا ڕاهێنەرەکە باوەڕی تەواوی بەو یاریزانانە نییە و دەیەوێت ئەستێرەکەی بێنفیکا بگوازێتەوە و کارێراسیش بە ئاواتی پۆشینی درێسی ڕیاڵ مەردریدە.
“سەرکار ڕێبوار”

