zagros news agency

چێڵسی چاوی لە ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتدە

 

یانەی چێڵسی لەسەر داوای ئینزۆ مارێسکای ڕاهێنەری چاوی بڕیوەتە ئەلیخاندرۆ گاڕناچۆی ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد و چێڵسی بە خێرایی کەوتۆتە گفتوگۆ لەگەڵ شەیتانە سوورەکان تاکو بتوانێت بە زووترین کات گرێبەستی یاریزانەکە یەکلایی بکاتەوە.

 

بەپێی سەرچاوەکان گاڕناچۆ ئاماژەی ئۆکەی داوەتە بلوز و ئەوەی دەمێنێتەوە ڕازی کردنی مان یووە،کە بڕی گرێبەستەکەی گاڕناچۆ تەواو بکەن و بە ماوەیەکی کەم بتوانن کێبڕکێی ئیمزا کردن لەگەڵ یاریزانەکە لە تیپە سعودیەکان ببنەوە.

 

گاڕناچۆ ماوەیەکی درێژە کێشەی هەیە لەگەڵ ئیدارەی مان یونایتد بەتایبەت ئامۆریمی ڕاهێنەری تیپەکە،کە ئەمەش گرنگترین خاڵ دەبێت بۆ ئاسانکاری گرێبەست کردن لەگەڵ ئەو یاریزانە و چێڵسیش ئێستا نزیکترین یانەیە لەو ئەستێرە ئەرجەنینیە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مۆلەر پێش یارییە گرنگەکەی بایرن چی گوت؟

یاسین

کاتی گەڕانەوەی بارسێلۆنا بۆ کامپ نو نادیارە

یاسین

نیوکاسڵ دەبێتە هەڕەشە بۆ نێوانی لیڤەرپول و ئیساک

یاسین