دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیستیفانۆ پیۆلی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی ئەلنەسڕ خێرا یانەکە کەوتۆتە دوای دۆزینەوەی ڕاهێنەرێکی نوێ بۆ تیپەکە بە مەبەستی پێشکەوتنی زیاتری یانەکە و بەو مەبەستەش ئێستا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ فێرناندۆ هێرۆی ئیسپانی بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانە سعودیە لە وەرزی داهاتوودا
نیکۆڵاس شیرای ڕۆژنامەنووس ئەوەشی ئاشکرا کردوە،کە گفتوگۆکانی نەسڕ لەگەڵ هێرۆ بەرەوپێش چوونی خێرای بەخۆوە بینیوە و ڕاهێنەرەکە ئامادەیە پۆستی ڕاهێنەرایەتی ئەو یانەیە وەرگرێ بە چەند مەرجێکی دیاری کراو،کە تاکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە مەرجەکان چین.
ئەلنەسڕ وەرزی ڕابردووی بە شکاوی بەڕێکرد و یانەکە نەیتوانی نازناوێکیش بخاتە خەزێنەی وەرزەکەی و چاوی لە هێرۆی ئیسپانیە،کە بتوانێت یانەکە بخاتە سەر سەکۆی نازناوەکان و هێرۆش لە ڕابردوودا ڕاهێنەری یانەی ئۆڤیدۆ و هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووە و سعودیا دەبێتە ئەزموونێکی تازە بۆ ئەو پیاوە 57 ساڵە.
“سەرکار ڕێبوار”

