بایرن میونشن لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەردەوامە لە جوڵەکانی، لەکاتێکدا یانەکە ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی یەکەم ئۆفەری فەرمی خۆی بۆ نیک ڤۆڵتۆمایدی هێرشبەری لاوی ئەڵمانی، دوای ئەوەی گەیشتە ڕێککەوتنێکی تەواو لەسەر مەرجە شەخسییەکان لەگەڵ ئەو یاریزانە.
بەگوێرەی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ئیدارەی یانە باڤارییەکە لە ناوخۆدا بڕیاریداوە ڕێوشوێنی جددی بگرێتەبەر و دەست بە دانوستانی فەرمی لەگەڵ شتوتگارت بکات بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن لەسەر کرێی گواستنەوەی یاریزانان.
گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکە بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت، خواستی ڤۆڵتۆمایدیش بە ڕوونی دەردەکەوێت، چونکە گواستنەوەی بۆ بایرن بە باشتر دەزانێت، سەرەڕای هەوڵەکانی شتوتگارت بۆ ئەوەی قەناعەتی پێبکات بۆ مانەوە.
ڤۆڵتۆمایدی وەرزی ڕابردوو 33 یاری لەگەڵ یانەی شتوتگارت ئەنجامدا و 17 گۆڵی تۆمارکرد و 3 ئەسیستیشی کرد.

