zagros news agency

یوکیرێش دەبێتە کێشەی گەورە بۆ یانەکەی

 

ئەم میرکاتۆیە جیاوازیەکی تری هەبوو لەگەڵ میرکاتۆکانی تر و یانەکان هەندێ گرێبەستی جیاوازیان کرد،بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە تاکو ئێستا گرێبەستی (ڤیگتۆر یوکێرێش)ی گۆڵکاری یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنەی پرتوگالی یەکلایی نەبۆتەوە و یانەکەی نایەوێ بە ئاسانی ئەو یاریزانە بفرۆشێت.

 

لە نوێترین لێدوانیدا،کە فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە وتووێتی” یوکێریش نرخی زۆرە من نرخەکەیتان پێناڵێم ئەو نرخەکەی خۆی دەزانێت،بەڵام یاریزانەکە بە 60 ملیۆن یۆرۆ و پاداشتی 10 ملیۆن ناڕوات”.

 

ئەم هاوینە ناوی یوکێریش بە ئارسێناڵەوە بەند دەکرا بەڵام هاتنی مانچێستەر یونایتد بۆ ناو ڕکابەری کڕینی ئەستێرەکە بار قورسی بۆ گەنەرز دروست کردوە و دوای پەیامی سەرۆکی سپۆرتینگ لیشبۆنەش ئەو دوو یانەیە دەبێت پارەکانیان زیاد بکەن لەپێناو کڕینی گۆڵکارە زەبەلاحە سویدیەکە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

موسا ئەلتەعمەری پەیوەندی بە یانەی ڕێنسەوە دەکات

یاسین

لالیگا.. ریال مەدرید سەرەڕای بوون بە پاڵەوان بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی

یاسین

بارسێلۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین