zagros news agency

یاری دۆستانە.. هەڵبژاردەی ئیسپانیا شکستی هێنا

لە درێژەی یارییەکانی دۆستانەی ئامادەکاری بۆ یۆرۆی 2024، هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بویەوە.

 

لە کۆتاییدا یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سوودی کۆڵۆمبیا کۆتاییهات دژی ئیسپانیا.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو هەڵبژاردە چەندین هەوڵیاندا و چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتری، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ مایەوە.

 

لە تایمی دووەم، هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا باشتر دەرکەوت و هێرشی زیاتریان کردە سەر گۆڵی بەرامبەر، ئەوەبوو یاریزان دانیال مونیۆز لە خولەکی 61 بە گۆڵێکی ناوازە کۆڵۆمبیای پێشخست و یارییەکە بەو تاکە گۆڵە مایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیتاڵیا.. میلان سەرکەوتنێکی ئاسانی بەدەستهێنا

یاسین

ڕیال مەدرید شەڕی مانەوەی ئەستێرەیەکی دەکات

یاسین

کەریم بـنـزیما دووچاری ڕەخنەی زۆر دەبێتەوە

یاسین