zagros news agency

سعودیەکان داوای ئەستێرەیەکی ئارسێناڵ دەکەن

ڕۆژنامەی دەیڵی مەیڵی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا چەند زانیاریەکی لەسەر ئاڕاستە کردنی گرێبەستێکی خەیاڵی ئاشکرا کرد،کە لەلایەن یانەیەکی سعودیەوە بە کۆشش و هەوڵێکی زۆرەوە بەدوای هێنانی گابریەێل مارتنێـلی ئەستێرەی یانەی ئارسێناڵەوەن.

 

دەیڵی مەیڵ ئەوەشی خستۆتە بەر چاو،کە یانە سعودیەکە ئەلنەسڕە و یانەکە ئامادەیە بە بڕی 85ملیۆن یۆرۆ و مووچەی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆ ئەو هێرشبەرە بگوازێتەوە ڕیزەکانی لەکاتێکیشدا نرخی یاریزانەکە ئێستا 55 ملیۆن یۆرۆیە لە بازاڕی گواستنەوە.

 

ئاڕاستە کردنی ئەو بۆندە لەلایەن نەسڕ وای لە ئارسێناڵ کردوە بە جدی بیر بکاتەوە لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە،کە بۆندی مارتنێـلی لە ساڵی 2027 کۆتایی دێت و یاریزانەکەش هەست دەکات بە ئەگەری هاتنی ڕۆدری بۆ ئارسێناڵ بارەکەی ئەو لار دەبێ بۆیە ئێستا ئەگەری چوونی مارتنێلـی بۆ نەسر ئەگەرێکی کەم نییە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی ئەلقادیسیە راستیەکەی سەبارەت بە دانوستانەکانی مۆرینیۆ ئاشکرا دەکات

یاسین

ڕیکێلمی ئاڵەنگاریەکی گەورەی لە پێرێز بردەوە

sarkar

مووچەی لیڤاندۆڤسکی قەیرانەکانی بەرشەلۆنە زیاد دەکات

یاسین