zagros news agency

مۆرینهۆ چاوی لە ئەستێرەیەکی بایرن میونشنە

 

جۆزێ مۆرینهۆی پرتوگالی ڕاهێنەری یانەی فەنەربەخچە لەم هاوینەدا سوچ بە سوچ چاو دەگێڕێ بۆ هێنانی یاریزانی کوالێتی نایاب بەمەبەستی ڕکابەری کردنی نازناوەکانی وەرزی داهاتوو بەتایبەتیش ڕکابەری کردنی گەلەتەسەڕای بۆ بردنەوەی خولی ناوخۆیی تورکی.

 

لە نوێترین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی حوڕیە سپۆرت هاتووە،کە لەسەر داوای مۆرینهۆ یانەی فەنەربەخچە دەستی کردوە بە گفتوگۆ کردن لەگەڵ یانەی بایرن میونخ بەمەبەستی گواستنەوە (کینگسلی کومان)ی فەڕەنسی و یانەکەی مۆرینهۆ ڕاشکاوەنە ویستی خۆیان دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی کومان بە گرێبەستی خواستن و هەمیشەیی.

 

بەگوێرەی حوڕیە چوونی کومان بۆ فەنەربەخچە ئەوەندە قورس نابێت ئەگەر لویس دیاز ڕووبکاتە بایرن و ئەو کات کومان شوێنی لە پێگەی سەرەکی لەق دەبێ،بەگوێرەی زانیاریەکانیش بێت بایرن ئامادەیە بە 40 ملیۆن یۆرۆ دەست بەرداری کومانی تەمەن 29 ساڵە بێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

ناڕەزایەتی و نیگەرانییەکانی ئێدێر میلیتاو لە شێوازی گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان

ahamd.luqman

لیڤه‌رپول ده‌ست به‌رداری محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌بێت

یاسین