zagros news agency

فیفا بە بڕیارێک سزای توندی پاریس سانجێرمان دەدات

لێژنەی پێداچوونەوە و سزادانی یەکێتی تۆپی پێی جیهان لە نوێترین بڕیاریدا سزای قورسی بەسەر دوو یاریزانی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی سەپاند ئەمەش بەهۆی ئەو ئاژاوەی یاری چارەکی کۆتایی مۆندیالی یانەکان،کە PSG بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بایرنی تووشی شکست کرد.

ئەو یاریزانانەی PSG سزادراون بەهۆی کارتی سوور،کە هەر یەکە لە لۆکاس هێرناندێز و ویلیان باکۆ،کە فیفا سزای دوو یاری ڕاگرتنی بەسەر ئەو دووانە سەپاند و بەم شێوازەش مۆندیالی
یانەکان بۆ ئەو دوو یاریزانەی یانە فەڕەنسیەکە کۆتایی هات.

لویز ئینریکی ڕاهێنەری PSG بەو سزایە گورزێکی قورسی بەرکەوتووە بۆ یاری پێش کۆتایی جامی جیهانی یانەکان،کە چوار شەممە کاتژمێر 10ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاری هەیە دەبێت گۆڕانکاری تەواو بکات لە پێکهاتەی تیپەکەی بە تایبەت هێڵی بەرگری.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ گۆڵبارانکرا و بایرنیش شکستی هێنا

یاسین

میلان چاوی لە هێرشبەرێکی نوێیە

یاسین

مانچێستەر یونایتد دەچێتە کێبڕکێی گرێبەست کردن لەگەڵ یۆکیرێش

یاسین