بە بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق یاریگای یاری کۆتایی دیاری کرا،کە بڕیار وایە 16ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت لە نێوان هەر دوو یانەی زاخۆ و دهۆک وە یاریەکەش لە نێو شاری سولەیمانی لە یاریگای یانەی نەورۆز ئەنجام دەدرێت.
هەر دوا بەدوای بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە یانەی زاخۆ لە ڕێگەی نوێنەرەکانیەوە داوای لە سەرۆکی فیدراسیۆنی عێراق کرد یاریگای یاری کۆتایی بگۆڕن،کە زاخۆ پێی وایە ئەم یاریگایە گونجاو نییە بۆ ڕووداوێکی ئاوا و مەرجی سەلامەت مانەوەی هاندەرەکانی تێدا نییە.
هەتا ئێستاش عەدنان درجالی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق وڵامی زاخۆی نەداوەتەوە،بەڵام بەگوێرەی چەند زانیاریەک پێشتر عەدنان درجال وتبوویە یانەی زاخۆ با یاری کۆتایی لە نێو یاریگای دهۆک بەڕێوەبچێت و هاندەری هەر دوو یانە بە ڕێژەی 50٪ بە 50٪ لە یاریگا بن بەڵام ئەو کات زاخۆ ڕەتیکردۆتەوە ئێستاش دیار نییە بڕیاری یاریگای یاری کۆتایی جامی عێراق هەڵدەوەشێتەوە یان نا.
“سەرکار ڕێبوار”

