لە سەروبەند و ژاوە ژاوی ناو یانەی بارسێلۆنا بۆ دیاری کردنی گۆڵپارێزی سەرەکی تیپەکەی دوای هاتنی خوان گارسیا لەم هاوینە لە ئیسپانیۆلەوە تاکو ئێستا یانەکە لە گێژاوێکی قورسدایە بۆ دیاری کردنی گۆڵپارێزی سەرەکی و سوور بوونی تیر شتێگن لە مانەوەی بۆ وەرزی داهاتوو لە بارسا باردۆخەکەی قورس کردوە.
بەڵام لەم چەند ڕۆژەدا تیر شتێگن تووشی ئازاری پشت بووە و بەم هۆیەوەش بەشداری ڕاهێنانەکانی نەکردوە لەگەڵ یانەکەی و پزیشکەکانی بارسێلۆنا ئامۆژگاری شتێگنیان کردوە،کە بە زووترین کات نەشتەرگەری بکات تاکو پێکانەکەی سەختی زیاد نەکات و بە ئەگەری زۆریشەوە گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکە سەفەری ژاپۆن و کۆریا ناکات بۆ ئامادەکاریەکانی وەرزی نوێ.
شتێگن ساڵی 2023 تووشی هەمان پێکان بوویەوە،کە بە هۆیەوە ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دوورکەوتەوە لە ئەگەر نەشتەرگەری دووبارە بۆ ئەم پێکانە لانیکەم بۆ ماوەی 4 مانگ دادەبڕێت ئەمەش دەبێتە چارەسەرێکی باش بڕینی ئەو ژاوە ژاوەی بارسێلۆنا تێیکەوتووە لەسەر گۆڵپارێزی سەرەکی و بەبێ دوو دڵی دەتوانێ گارسیا وەرزی داهاتوو یاری پێبکا وەکو گۆڵپارێزی سەرەکی و بیانووی تیر شتێگن ببڕێت بەهۆی پێکانەکەیەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

