یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی نزیکە لە نوێترین گرێبەستی ئەم مێرکاتۆی هاوینە ئەویش بە گواستنەوەی “جادۆن مەلیک سانچۆ”ی ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد،کە بەپێی قسەی ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا و ئینگلتەڕا بێت سانچۆ لەگەڵ یۆڤانتۆس بە تەواوی ڕێککەوتووە تەنها ماوەتەوە سەر ڕازی بوونی مان یونایتد.
بەگوێرەی قسەی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بێت یۆڤانتۆس سانچۆی ڕازی کردوە پەیوەندی بکات بەو یانەیە بە مووچەی ساڵانەی 6 ملیۆن یۆرۆ جگە لە پاداشت و پارەی زیاتر لەکاتی دەستکەوت و نازناو لەگەڵ یانەکەی تۆرینۆ،بەڵام هێشتا مانچێستەر ڕازی نییە و داوای 25 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەسبەردار بوون لەو یاریزانە لە بەرامبەردا یۆڤانتۆس 20 ملیۆن یۆرۆ دەدات بۆ کڕینی سانچۆ.
سانچۆی تەمەن 25 ساڵ لە ساڵی 2021 پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە کردوە بەڵام بەهۆی نەبن دەرفەت و دابەزینی ئاستی نەیتوانیوە ببێتە جێگای سەرنج لەگەڵ شەیتانە سوورەکان وەرزی ڕابردووش بە خواستن یاری بۆ یانەی چێڵسی کرد ئێستاش چاوەڕێی ڕەزامەندی مان یونایتدە تاکو لە ئیتاڵیاوە بگەڕێتەوە سەر ئاستەکەی جارانی.
“سەرکار ڕێبوار”

