zagros news agency

لیڤاندۆڤیسکی ئامانجی وەرزی داهاتووی یانەکەی ئاشکرا کرد

 

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئەستێرەی پۆڵەندی لە کامپی مەشقەکانی بەرشەلۆنە لە ژاپۆن قسەی کرد، خواستی گەورەی تیپەکەی بۆ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوی چامپیۆنزلیگ لە وەرزی داهاتوودا ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ڕێگای شکۆمەندی ئەوروپا پێویستی بە زیاتر لە کوالیتی تەکنیکی هەیە.

لیڤاندۆڤسکی وتی: بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ پێویستی بە چەندین هۆکار هەیە، وەک بەخت و دوورکەوتنەوە لە پێکان، ئێمە تیپێکی باشترمان هەیە لە وەرزی ڕابردوو، هەرچەندە خول و جامی ئیسپانیا و جامی سوپەری ئیسپانیامان بردەوە، بەڵام ئێستا هەمووان دەیانەوێت لە ئێمە ببەنەوە، و دەبێت بۆ ئەوە ئامادەبین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها دەبێت خۆمان لە یاریگادا بسەلمێنین، ئێستا بەهێزترین، لە وەرزی یەکەمی فلیکدا هەموو شتێک نوێ بوو، ئێستا بە تەواوی دەزانین چیمان دەوێت، تەنها پێویستە هەمان عەقڵیەت بپارێزین کە ساڵی ڕابردوو هەمانبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت، یاری کۆتایی خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی دیپلۆماسی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین

ئەڵمانیا ئاماری تاوانەكانی جامی یۆرۆی 2024ـی راگەیاند

سەڵاح