سەرچاوەکانی ئەڵمانیا ئەمڕۆ ئاشکرایان کرد یانەی مانچێستەر یونایتد هاتۆتە نێو ڕکابەری کڕینی ئەستێرەی لاوی سلۆڤینی (بنیامین سیسکۆ)ی یاریزان
ی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی،کە مان یوو دەیەوێت پێش نیوکاسڵ بکەوێت و
خێرا بۆندەکە یەکلایی بکاتەوە لە بەرژەوەندی خۆی.
ئەوەی ئێستا دەگوترێ دەربارەی ئەو گفتوگۆیانە شتانێکی جیاوازن و لایپزیک داوای 70 ملیۆن یۆرۆ دەکات نیو کاسڵ ئامادەیە ئەو پارەیە بدات و یاریزانەکە بکاتە شوێنگرەوەی ئیساک مان یونایتدیش ئامادەیە ئەو پارەیە بدات ئەوەی دەمێنێتەوە قسەی یاریزانەکە و بریکارەکانیەتی تاکو بڕیاری کۆتایی بدەن.
سیسکۆ ئێستا تەمەنی 22 ساڵە و بە یەکێک لە هێرشبەرە لاوە دیارەکانی ئەوروپا دادەندرێت و لە ساڵی 2023 پەیوەندی بە لایپزیکەوە کردوە،کە لەکۆی 64 یاری خاوەنی 27 گۆڵە و لە 41 یاریش لەگەڵ هەڵبژاردەکەی خاوەنی 16 گۆڵە .
“سەرکار ڕێبوار”

