zagros news agency

هیلال پڕۆژەیەکی نوێ دەخاتە پێش ئەستێرەیەکی لیڤەرپول

 

فابریزۆ ڕۆمانۆی پسپۆڕ و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە لێدوانێکی نوێدا ڕایگەیاند یانەی ئەلهیلالی سعودی بە پڕۆژەیەکی نوێوە هاتۆتە بەردەم (داروین نونێز)ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول بەمەبەستی گواستنەوەی لەم هاوینەدا.

 

ڕۆمانۆ دوای ئەو لێدوانە لە پۆستێکیدا لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X ئاشکرای کرد گفتوگۆی نێوان هیلال و نونێز چڕتر بوونەتەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە دڵنیایەوە پەرەسەندنی تەواو دەبێت لەو گرێبەست و گفتوگۆیە.

 

شایەنی باسە هیلال دەمێکی زۆرە دەیەوێت تیماری برینی ڕۆیشتنی میتڕۆڤیچی هێرشبەری تیپەکەی بکات،کە بە ئەگەری زۆرەوە ئەو یاریزانە چیڕۆکەکەی لەگەڵ هیلال کۆتایی هاتووە،پێشتریش هیلال هەوڵی زۆریدا بۆ ئۆسێمێن بەڵام یاریزانەکە گەلەتەسەڕای هەڵبژارد،ئێستاش ڕووی لە نونێز کردوە تاکو بیگوازێتەوە تیپەکەی.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە جێگرەوەی شتیگنی دیاریکرد

یاسین

تیر شتێگن کێشەکانی زیاتر دەبێت و یانەیەکیش هەوڵی گواستنەوەی دەدات

یاسین

فیلیک ڕەخنەی توند ئاڕاستەی یاماڵ دەکات

یاسین