هەواڵەکانی ئەمڕۆی ئینگلتەڕا باسیان لە ڕێککەوتنی نێوان یانەی ئەلهیلال و داروین نونێزی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول کرد،کە یانە سعودیەکە توانیویەتی هەموو بابەتە کەسیەکان لەگەڵ ئەستێرە ئۆڕۆگواییەکە چارەسەر بکات و ئەوەی ئێستە ماوەتەوە لەبەردەم هیلال ڕازی بوونی لیڤەرپولە.
یانەی هیلال ماوەکی زۆرە بەدوای نونێزەوەیە و سەرەتای گفتوگۆکان نونێز بە هەموو جۆرێک سوور بوو لەسەر خەرجیە داراییە تاکە کەسیەکانی خۆی و هیلالیش کۆڵنەدەرانە توانی نونێز سەرسامی خۆی بکات و ئینزاگی ڕاهێنەری هیلالیش پشکی شێری هەبووە لەو بابەتە.
نونێز لە ساڵی 2022 لە یانەی بەنفیکای پرتوگالیەوە ڕووی کردە لیڤەرپول و لەگەڵ ڕێدز ئاستی هەڵکشان و داکشانی دەکرد وە ئەوەش زیاتر وای لە لیڤەرپول کرد بیر لە فرۆشتنی ئەو یاریزانە بکاتەوە ئێستاش ئامادەیە بە 60 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری نونێزی تەمەن 26 ساڵ بێت.
“سەرکار ڕێبوار”

