zagros news agency

لە کۆتاییدا ئیڤەرتۆن گرێبەستە گەورەکەی ڕاگەیاند

 

لە ڕاگەیاندنێکی نوێی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی گواستنەوەی جاک گریلیشی ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ڕاگەیاند و یاریزانەکە بۆ ماوەی وەرزێک بە شێوەی خواستن گرێبەستی لەگەڵ یانە شین پۆشەکەی شاری لیڤەرپول ئیمزا کردوە.

 

ئەو گرێبەستەی ئێڤەرتۆن لەگەڵ گریلیش سەلمێنەری ئەوەیە،کە یانەکە هەوڵی ڕکابەری پلەکانی پێشەوە دەدات و دەیەوێت لەم وەرزەدا ببێتە ناوێکی گەورەی ئینگلتەڕا،کە گرێبەستەکە بژاردەی کڕینەوەشی تێدایە بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند بە پێچەوانەی هەواڵەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو.

 

گریلیش درێسی ژمارە 18 دەپۆشێت لە ئێڤەرتۆن،کە واین ڕۆنی ئەفسانەی پێشووی ئێڤەرتۆن لە ساڵانی 2002 تاکو 2004 دەیپۆشی و گریلیش ڕایگەیاند قسەم لەگەڵ ڕۆنی کردوە دەربارەی پۆشینی ئەو ژمارەیە و دڵخۆشم بەو کاروانە نوێیەم لە یاری کردنم.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمشەو ڕیال مەدرید بەرامبەر برێست یاری هەیە و دەبێت براوە بێت

یاسین

جەمال موسیالا:کەس تاوانبار نییه لەو پێکانەی من تووشی بوومە

یاسین

پێکانەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاڵۆزی زۆر دووچاری مۆرینیۆ دەکات

sarkar