zagros news agency

لەنێو ژووری جل گۆڕینی بارسا بۆتە شەڕ لەنێوان دوو یاریزان

 

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ ئەوەیان ئاشکرا کردوە لەنێو ژووری جل گۆڕینی یانەی بارسێلۆنادا شەڕی قورس لەنێوان فێرمین لۆپێز و گاڤی ڕوویداوە تەنانەت گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی یاریزانان و دەستەی یانەکە هاتوونەتە نێوانیان،کە بۆ هۆکارەکەش چەند گێڕانەوەیەک باس دەکرێت.

 

ڕۆژنامەی سپۆرت دەڵێت ئەم کێشەیە بەهۆی ئەوەوە بووە کاتێک گاڤی تەمەنی بۆتە 21ساڵ فێرمین پیرۆزبایی لێنەکردوە،کە فێرمین یەکێکە لە هاوڕێ کۆنەکانی گاڤی و لە ئەکادیمایی لاماسیاوە یەکتری دەناسن سپۆرت دەڵێ گاڤی بە کارگێڕی یانەکەی گوتووە ئەو بەڵایە بفرۆشن باشترە.

 

هەندێکی تر بە شێوەیەکی تر گێڕانەوەی بۆ دەکەن و دەڵێن بەهۆی نامەی پیرۆزبایی کچان بووە و هەندێکی تریش دەڵێن بەهۆی کێشەی نێوان کچە خۆشەویستەکانی هەردوو یاریزان بووە،کە لەوەتەی یەکتریان ناسیوە بەیەکەوە ناگونجێن و هەردووکیان لەیەکتری بەڕق کەوتوون.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کارەبا: بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنان کەمبووەتەوە

یاسین

تورکیا سێ شارەداری لە کارەکانیان لادا

یاسین

پەرلەمانی ئێرانی ئیزنی دا جێگرە دەست‌نیشان‌کراوە کوردەکەی پزیشکیان دەست‌بەکار بکات

سەڵاح