دوای چاوەڕوانیەکی زۆر دوێنێ بە یاری لیڤەرپول و بۆرنمۆس یاریەکانی وەرزی 2025-2026ـی پریمەرلیگ دەستی پێکرد و ئەمڕۆ ئێوارەش بەشێکی تری یاریەکانی گەڕی یەکەم بەڕێوە چوون،که تۆتنهام گرێ کوێرەی خۆی کردەوە.
یانەی تۆتنهام لەیەکەم یاری خۆیدا لەم وەرزە بە سەرکردایەتی ڕیچارلیسن بە ئەنجامی 3 گۆڵی بێ وەڵام لە بێرنلی بباتەوە،کە 2 گۆڵیان لەلایەن ڕیچارلیسن تۆمارکران و گۆڵەکەی تریش برێنا جۆنسن تۆماری کرد وە ئەوەی جێگای ئاماژەیە لە ساڵی 2022ـەوە تۆتنهام نەیتوانیوە یەکەم یاری خۆی لە وەرزی نوێی پرێمەرلیگ بباتەوە و ئەم ئێوارەیە ئەو پردەشی تێپەڕاند.
لەلایەکی تریشەوە یانەی سەندەرلاند لەنێو یاریگای خۆی توانی بە 3 گۆڵی خاوێن لە وێستهام یونایتد بباتەوە،کە گۆڵەکانیش ( داسۆ،بالارد،وێڵسن)تۆماریان کرد و سەندەرلاند دوای گەڕانەوەی بۆ پریمەرلیگ لەم وەرزدا بەو ئەنجامە زەنگی مەترسی بۆ یانەکانی خولەکە لێدا
لە لایەکی دیکەشەوە ئەستۆن ڤێلا و نیوکاسڵ بەبێ گۆڵ بەرامبەر بوون و برایتن و فولهامیش بە تاکە گۆڵێک یاریگایان خاڵی کرد.
“سەرکار ڕێبوار”

