zagros news agency

یاریەکەی بارسێلۆنا و مایۆرکا تاکو ئێستاش مشتومڕی نەوەستاوە

 

لە یەکەمین یاری وەرزی 2025-2026ـی لالیگای ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنا توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە ڕیاڵ مایۆرکا بباتەوە و (ڕافینیا،فێران تۆرێس،لامین یەماڵ) گۆڵەکانی بارسێلۆنایان تۆمار کرد،بەڵام ئەوەی جێگای قسە هەڵگرتنە تاکو ئێستاش ئاستی بڕیارەکانی نابژیوانی یاریەکەیە.

 

خۆسێ لویس مۆنوێرا نابژیوانی یاریەکە تووشی تەنگەشەی ڕەخنەیەکی زۆر بۆتەوە ئەمەش بەهۆی بڕیارەکانی لە یاریەکە و دیارترینیان دوو کارتە سوورەکەی مایۆرکا،کە لە ماوەی دوو خولەکدا دوو یاریزانی مایۆرکای لە یاریەکە کردە دەرەوە و لە زۆربەی سایتی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی ناوبژیوانیش لویس مۆنوێرا 1 لە 10ی وەرگرتووە یان کەمتریش.

 

لویس مۆنوێرا ڕاپۆرتێکی پێشکەشی فیدراسیۆنی خولی ئیسپانی کردوە لەسەر دوو کارتە سوورەکە وتووێتی”یەکەم کارتی سوور بەهۆی بەرزکردنەوە قاچ بووە تاکو ئاستی سەر سەری یاریزانەکەی بەرامبەر،ئەوەی تریش جاری یەکەم کارتی زەردم پێیدا بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین لە بڕیارەکانی من و کارتی زەردی دووەمیش بەهۆی وەستاندی هێرشێکی پێشبینی کراو لە ململانێی وەرگتنی تۆپدا”.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکانی ڕادەستی تیمی هەژماری من کرد

یاسین

لیڤەرپوڵ و سڵۆت لەگەورەترین کێشە دەخولێنەوە

یاسین

لە بەغدا كەسێك بە كوژراوی لە ماڵەكەی خۆیدا دەدۆزرێتەوە

یاسین