دوای ئەوەی ژمارەیەک ئەستێرەی تۆتنهام یەک لە دوای یەک ڕۆیشتن و دوایینیان سۆن هیونگ مین بوو، یانەکە هەوڵدەدات ئەو یاریزانە بەئەزموونانەی کە ماونەتەوە لە ڕیزەکانیدا بمێننەوە.
یەکێک لەو یاریزانە دیارانەی کە تۆتنهام ئارەزووی هێشتنەوەی دەکات، کریستیان ڕۆمیرۆیە کە کاپتنی پێکهاتەکەیە و یاریزانێکی سەرەکیە تۆماس فرانکە.
ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، تۆتنهام بەنیازە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵ پێشکەش بە بەرگریکارە ئەرجەنتینییەکە بکات، یانەکەش بەرزترین مووچەی هەفتانەی 200 هەزار پاوەندی پێشکەش کردووە.

