جود بێلینگهامی ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید لە دوای گەڕانەوەی بۆ ناوەندی مەشق و ڕاهێنانەکانی ڤاڵدێبیباس بەردەوامە لە کارکردنی بێ ماندووبوون، ئەمەش پابەندبوونی بەرچاوی بە بەرنامەی چاکبوونەوەی خۆی نیشانداوە.
بەپێی وتەی ڕۆژنامەنووس ئەلڤارۆ ئیستبان، یاریزانە ئینگلیزییەکە پێش کاتژمێر ٩:٣٠ بەیانی دەگەیشتە ناوەندی مەشقەکان (کاتی ئاسایی بۆ یاریزانانی بێ پێکان) و تەنها لە دوای کاتژمێر ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ دەڕوات و ڕۆژانە زیاتر لە شەش کاتژمێر لە کاری جەستەیی و راهێنان دەکات
بێلینگهام لە نەشتەرگەری شانەکانی چاک دەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئامادە بێت بۆ گەڕانەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید.
یاریزانە ئینگلیزەکە پێی وایە دەتوانێت زوو بگەڕێتەوە بۆ ڕیال مەدرید، بەڵام یانەکە ڕەتیدەکاتەوە پەلە بکات لە گەڕانەوەی بۆ ئەوەی نەکەوێتە مەترسییەوە.

