توتۆسپۆرت دووپاتی کردەوە کە یانەی یۆڤانتۆس ئارەزووی گواستنەوەی گۆندۆغانی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی دەکات. یاریزانە ئەڵمانییەکە لەم وەرزەدا لەگەڵ سیتی درێژە بە ژیانی وەرزشی خۆی نادات، بریکارەکەی پەیوەندی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە کردۆتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری گواستنەوەی.
گەورەترین بەربەست لەبەردەم ئەو گرێبەستە، مووچەی زۆری گوندۆگانە، بەڵام یاریزانەکە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی گرێبەستێکی دوو ساڵە واژۆ بکات بۆ ئەوەی بارگرانی دارایی لەسەر ئیدارەی یانەکە کەم بکاتەوە.
هەروەها یۆڤانتۆس هەلێکی جدی داوە بۆ بەدەست هێنانی گۆندۆگانی ئەڵمانی کە پیان وایە دەبێتە پالپشتیەکی باشی یاریزانانی یانەکە.

