zagros news agency

بەرشەلۆنە وەڵامی لێدوانەکەی فیدراسیۆنی ئیسپانیا و لالیگا دەداتەوە

یانەی بەرشەلۆنە وەڵامی بەیاننامە هاوبەشەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و لالیگا دەداتەوە سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی تۆمارکردنی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر.
فیدراسیۆنی ئیسپانیا و لالیگا، لە بەیاننامەیەکدا، هەڵوەشاندنەوەی تۆماری یاریزانان دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆریان وەک ئەندامی تیپی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنە پشتڕاستکردەوە.
هەرچەندە بەرشەلۆنە پاکێجێکی کورسی ڤی ئای پیی لە کامپ نۆ فرۆشت، کە داهاتێکی زۆری بۆ خەزێنەی یانەکە دابینکرد، بەڵام ئەم ڕێوشوێنە بە پێی ڕێساکان زۆر درەنگ هاتە ئاراوە.
بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کە بۆ ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا نێردراوە ڕایگەیاندووە: یانەکە ناڕەزایی خۆی لەو بڕیارە دەردەبڕێت و دووپاتی دەکاتەوە کە تانەیەکی گونجاو پێشکەش بە ئەنجومەنی باڵای وەرزشی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێدوانی سانێ سەبارەت بە بڕیارەکەی بۆ جێهێشتنی بایرن میونشن

یاسین

دۆناڵد ترامپ پەیامێک ئاڕاستەی ڕۆناڵدۆ دەکات

یاسین

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خەڵاتێکی دیکەی بەدەستهـێـنا

یاسین