ڕۆژنامەی ئەتلەتیکی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی بەڕازیلی بێ ئاگا بووە لە بڕیاری دوورخستنەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی بەرامبەر ڕیال ئۆڤیدۆ و سەری سوڕماوە کاتێک خۆی لەسەر کورسی یەدەگ بینیوە.
هەمان ڕۆژنامە ئاماژەی بەوە کردووە کە ڤینیسیۆس جونیۆر توڕە بووە لەوەی خابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر پێشوەختە لەو بڕیارە ئاگاداری نەکردووەتەوە.
ڤینیسیۆس لە خولەکی ٦٠دا وەک یاریزانی یەدەگ بۆ ڕۆدریگۆی هاوڕێی هاتە نێو یاریگا و توانی گۆڵێک تۆمار بکات و گۆڵێکی دیکەش دروستبکات.

