zagros news agency

دەم پارتی: ئەم هەفتەیە شاندێکمان سەردانی ئۆجەلان دەکات

سێزای تەمەلی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، ڕۆژی دووشەممە،٢٥ی ئابی ٢٠٢٥ ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەری زۆرە ئەم هەفتەیە شاندێکیان سەردانی دوورگەی ئیمڕاڵی بکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان.
تەمەلی گوتی: “شاندەکەمان دوایین پێشهاتەکانی پڕۆسەکە دەگەیەنێتە بەڕێز ئۆجەلان. ماوەی مانگێکە کەس سەردانی ئیمڕاڵیی نەکردووە. شاندەکەمان ئۆجەلان لە هەموو ئەو پێشهاتانەی لە ماوەی ڕابردوودا ڕوویانداوە ئاگادار دەکاتەوە و هەڵسەنگاندنەکانی ناوبراو لەبارەی پڕۆسەکەوە وەردەگرێت.”
ناوبراو جەختیشی کردەوە، بۆ پێشخستنی پڕۆسەکە پێویستە کۆمیسیۆنی پەرلەمان بە زووترین کات لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە، ئەگەرنا کارەکانی کۆمیسیۆن هەنگاوی باش نانێت. هەروەها ڕەخنەی گرت و گوتی: “٢٥ ملیۆن کورد لەم وڵاتەدا دەژین، شەرمەزارییە ڕێگە نەدرێت لە کۆمیسیۆنەکەدا بە دوو ڕستەی کوردی قسە بکرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات بەڕێوەچوو

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

کەناڵی CNNی ئەمریكی لە راپۆرتێکدا باس لە رۆڵی مەسرور بارزانی بۆ بووژاندنەوەی ئابووریی هەرێم دەکات

سەڵاح