ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی کەتەلۆنیا دووپاتی دەکەنەوە کە بەرشەلۆنە هیچ ناڕەزایەتییەکی نییە بەرامبەر بە ڕۆیشتنی فێرمین لۆپێزی یاریزانە لاوەکەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا، بە مەرجێک ئۆفەرێکی دارایی بەرچاوی پێبگات.
یانەی چێڵسی لە گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا بیرۆکەی گواستنەوەی فێرمین لۆپێز هەڵدەسەنگێنێت بۆ ئەوەی هێڵی ناوەڕاست لە پلانەکەی ئینزۆ مارێسکادا بەهێزتر بکات.
تا ئێستا پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە نەکراوە، بەڵام چێڵسی پەیوەندی بە دەورووبەر و بریکارەکانی ئەو یاریزانە کردووە بۆ پێوانەکردنی بۆچوونی ئەو یاریزانە سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ خولی ئینگلیزی لەم وەرزەدا.

