لە قۆناغی سێیەمی خولی ئینگلیزیدا لیڤەرپوڵ توانی سەرکەوتنێکی چارەنووسساز و سەختی بەسەر ئارسناڵدا بەدەستبهێنێت بەهۆی لێدانی سزای وردی سزۆبۆسلای لە گێمی دووەمدا بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
تاکە گۆڵی یارییەکە لە خولەکی ٨٣ لەلایەن دۆمینیک سزۆبۆسلایی هەنگاری تۆمارکرا.
بەم ئەنجامە یانەی سوورەکان بە کۆکردنەوەی ٩ خاڵ بۆ پلەی یەکەم، ئارسناڵیش بە کۆکردنەوەی ٦ خاڵ لە پلەی سێیەمدا مایەوە،
ئاستەکانی سزۆبۆسلای، وەک لە هەواڵێکی ماڵپەڕی فۆت مۆبدا بڵاوکراوەتەوە، پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئەو ئەستێرەی جێگەی باسو خواسی یارییەکە بووە.

