zagros news agency

گەلاتەسەرای یەک هەنگاو دوورە لە گرێبەستە گەورەکە

 

لەم چەند کاتژمێرەی کۆتایی مێرکاتۆی هاوینەدا باس و هەواڵێکی زۆر هەیە لەسەر گرێبەستی تازە گواستنەوەی یاریزانان لەلایەن یانەکانەوە،کە یەکێک لەو گرێبەستانە ڕۆیشتنی ئیکای گۆندۆگانی ئەڵمانیە لە یانەی مانچێستەر سیتی و چوونی بۆ یانەی گەلاتەسەڕای.

 

گۆندۆگان لای ڕوون بۆتەوە ئەم وەرزە لەگەڵ ستی ناتوانێ وەکو یاریزانێکی پێکهاتەی سەرەکی یاری بکات و مان سیتیش دەیەوێت یاریزانەکە بفرۆشێت بەهۆی ئەوەی هاوینی 2026 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و یاریزانەکە دەتوانێت بەبێ بەرامبەر لە یانەکە بڕوات
ئەم چەن کاتژمێرەش هەستیارترین کات دەبێت بۆ گۆندۆگان تاکو بتوانێ ئەم وەرزە وەکو یاریزانێکی سەرەکی لەنێو یاریگا خۆی نیشان بدات

 

گۆندۆگانی تەمەن 34 ساڵ پێشتر یاری بۆ یانەکانی (بوخوم،بروسیا دۆرتمۆند،بارسێلۆنا)کردوە و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش وەکو ئەستێرەیەک بینراوە
ئێستاش نزیکترین یانە لەو یاریزانە یانەی گەلاتەسەرایە و بە ئەگەری زۆرەوە ئەو یاریزانە بۆ ماوەی دوو وەرز گرێبەست لەگەڵ ئەو یانەیە ئیمزا دەکات.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە سەرۆک و ئەندامانى کاتى دەستەى کارگێڕى یانەى وەرزشى هەولێر کرد

سەڵاح

یاماڵ کارڤاخاڵ بلۆک دەکات

یاسین

فیران تۆرێس جارێکی تر یانەیەکی پرێمەلیگ ڕەتدەکاتەوە

یاسین