zagros news agency

زانكۆی سەڵاحەدین ئامادەبوونی مێوانانی لە كاتی گفتوگۆی زانستی ماستەر و دكتۆرا قەدەغە كرد

‏‎سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین بڕیاری دا، لە كاتی گفتوگۆی زانستیی ماستەر و دكتۆرادا لەنێو كۆلیژەكان، ئامادەبوونی هەموو جۆرێكی مێوان قەدەغە بكرێت.
‏‎سامان عەبدوڵا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەمممە پ. د. کامەران یوونس محەمەدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لە ڕێگەی نووسراوێکی فەرمیدا سەرجەم کۆلێژەکانی ئاگادارکردۆتەوە كەوا سەردانیکردنی مێوان و هاوڕێ لە گفتوگۆی زانستیی ماستەر و دكتۆرا قەدەغەیە.
‏‎هەروەها رایگەیاند: تەنیا ئەو قوتابییانە دەتوانن لە هۆڵی گفتوگۆی زانستی ئامادەبن كە لە پڕۆسەی نووسینی ماستەر و دکتۆران، بەپێچەوانەوە هیچ کەسێک بۆی نییە لە هۆڵ بێت.
‏‎بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین ئاماژەی بەوەش دا: سەرۆکی زانکۆ هەروەها بڕیاری داوە بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی، داوەتکردن و چوونە چێشتخانە دوای گفتوگۆی زانستی بەهەموو شێوەیەك قەدەغە بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو كه‌سی سووری به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئافره‌تان ده‌ستگیركران

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین – ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا دەکات

یاسین

سه‌گڤان سندی بۆ زاگرۆس: ئه‌مرۆش نه‌بێت سبه‌ی ده‌بێت هێزه‌ سیاسییه‌كان تێبگه‌ن به‌غدا ده‌ستی ده‌ستی ده‌كات

یاسین