یانەی وەرزشی هەولێر پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئیمزا کردنی گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی دیکە ڕاگەیاند لە ژێر ناونیشانی
ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی نوێ لە چیڕۆکی دڵسۆزیدا دەنووسینەوە.
یەکەمین گرێبەستی ئەمڕۆی یانەی هەولێر گواستنەوەی ئاکۆ عوزێری ئەستێرەی پێشووی یانەی دهۆک بوو،کە یاریزانە کەرکوکیەکە بە گرێبەستێکی دوو ساڵی پەیوەندی بە قەڵا و منارەوە کرد
ئاکۆ وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یانەی دهۆک بووە پاڵەوانی جامی عێراق و جامی کەنداو و ئەم وەرزەش لەگەڵ هەولێر وەکو نموونەیەکی گەورەی باسم قاسمی ڕاهێنەر بەدیار دەکەوێ.
گرێبەستی دووەمی ئەمڕۆی هەولێر،کە دەبێتە گرێبەستی ژمارە 16ـی ئەو مێرکاتۆیە گواستنەوەی (بژار مەهدی) یاریزانی لاو بوو،کە ئەو ئەستێرە نایابە بۆ ماوەی سێ وەرز ئیمزای لەگەڵ گرێبەستی قەڵا و منارە کرد.
“سەرکار ڕێبوار”

