zagros news agency

مەسرور بارزانی : هیوادارم مانگی رەمەزان، مانگی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت

ئەمڕۆ یەکشەممە 3/10 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی؛

بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم مانگی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت.

لە خوای گەورە و میهرەبان دەپاڕێینەوە، كە نوێژ و ڕۆژوو و عیبادەتی هەموومان قبوڵ بكات و مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان لە جیهاندا.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

سزای لە سێدارەدان بۆ نۆ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەرچوو

سەڵاح

کۆریای باشوور: دوو هەزار سەربازی کۆریای باکوور لە شەڕی ئۆکرانیا کوژراون

سەڵاح

شاندێکی پارتی و هاوپەیمانیی عەزم لە بەغدا کۆبوونەوە؛ جەخت لە ‘هاوبەشیی ڕاستەقینە’ دەکەنەوە

دڵشاد