zagros news agency

لاوتارۆ بێدەنگی شکاند دەڵێ ئینزاگی پێی نەوتین دەڕۆم

لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دوای ماوەیەکی زۆر بێدەنگی شکاند و چەند نهێنیەکی درکاند سەبارەت بە کارەساتە گەورەکەی یاری کۆتایی وەرزی ڕابردووی چامپیۆنزلیگ،کە بە 5 گۆڵی بێ وەڵام تووشی شکست هاتن.

 

لاوتارۆ لە لێدوانێکدا دەڵێ”ئینزاگی بە هیچ جۆرێک باسی ئەوەی نەکرد بوو دەڕواتە یانەیەکی تر،دوای یاریەکەی بەرامبەر پاریس من زۆر شێوام تاکو 5 ڕۆژ نەمتوانی قسە لەگەڵ هیچ کام لە هاوڕێکانم بکە و تووشی شڵەژانێکی قورسی دەروونی بووم کاتێکی زۆر سەخت بوو بۆمن،کە وەسف ناکرێت”.

 

سەبارەت بە ئامادەیی تیپەکەی لەو یاریە لاوتارۆ وتی”من وەکو خۆم تەواو ئامادە نەبووم بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا تووشی بووم،تیپەکەمان نەیتوانی ئەو پلانانە جێبەجێ بکات بەرامبەر پاریس بەهۆی بەهێزی پاریسەوە،وەرزێکی ناخۆشمان بەڕێکرد،کە من تا ئێستا لە شۆکم”.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

داوا لە ڕۆناڵدۆ دەکرێت بچێتە ئەمریکا

یاسین

مارتینێز دەبێتە ئامانجی بەرشەلۆنە

ahamd.luqman

چامپیۆنزلیگ.. جەنگی ئاتلانتا و ئارسناڵ بە یەکسانی کۆتاییهات

یاسین