جواو کانسێلۆی بەرگریکاری پرتوگالی و یاریزانی یانەی ئەلهیلالی سعودی لە لێدوانێکی نوێـیـدا بۆ ڕۆژنامەی ڕیکۆردی پرتوگالی دەربارەی یاری کردن لە هەڵبژاردەی پرتوگال و کۆچی دوایی دیاگۆ جۆتا و یاری کردن لە خولی ڕۆشەنی سعودی چەند قسەیەکی کرد و باسی لە داهاتووی خۆی کرد.
کانسێلۆ وتی؛دوای پێکانەکەم هیواخواز بووم بگەڕێمەوە هەڵبژاردەی پرتوگال و دەرفەت وەربگرم بۆیاری کردن تاکو بتوانم زۆرترین سوود بگەیەنم بە هەڵبژاردەکەم وە توانیشم ئەوە بکەم،هەرچەندە لەکاتی تۆمار کردنی گۆڵەکە هەستم بە ئازارێکی زۆر کرد و جۆتای هاوڕێم بیر هاتەوە،کە لەگەڵ ڕۆبنی هاوڕێم زۆر وێران بووین بە مردنی جۆتا،بەڵام خۆڕاگر دەبین و لەپێناوی ئەودا دەجەنگین بۆ نیشتیمانەکەمان.
سەبارەت بە یاری کردن لە یانەی هیلال و یاری کردن لە خولی سعودی کانسێلۆ وتی؛من ئێستا زۆر دڵخۆشم لە هیلال وە ئێمە دەمانەوێ ڕکابەری هەموو نازناوەکان بکەین،خەڵک وادەزانێ خولی سعودی یاری کردن تێیدا ئاسانە،بەڵام زۆر قورسە و هەموو لایەک هەوڵی ڕکابەری قورس دەدەن تاکو بتبەزێـنـن.
“سەرکار ڕێبوار”

